AP ١٣٩٧ جۆزەردان ٣١ ٠٨:٣٠

دۆناڵد ترامپ بڕیاری جیاکردنه‌وه‌ی منداڵانی پەنابەری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

دۆناڵد ترامپ بڕیاری جیاکردنه‌وه‌ی منداڵانی پەنابەری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

لە دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایه‌تی لە ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بڕیاری جیاکردنەوەى منداڵانی پەنابەری لە دایک و باوکیان هەڵوەشاندەوە .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆکى ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە مەرسومێکى واژۆکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتى جیاکردنەوەى منداڵانی ئەو  خێزانە پەنابەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ئەمریکا.

ترامپ وتوویەتی: " هەستم بە ناڕەحەتی کردووە کاتێک دیمەنی جیاکردنەوەى منداڵانی پەنابەران دیوە  کە لە دایک و باوکیان جیاکراونەتەوە".

ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ سیاسەتى توندکردنەوەی سنورەکان بە ڕووی پەنابەرانى نایاساییدا هەر دەمێنێت وەکو خۆی.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوو  بەشێکى دیار لە گەلی ئەمریکا لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە ئەم سیاسەتەى ترامپیان  دژ بە مافەکانى مرۆڤ و دڵڕەقانە وەسفکرد.

هاوکات پزیشکە پسپۆڕەکان وتوویانە جیاکردنەوەى ئەو منداڵانە لە دایک و باوکیان بووەتە هۆی دروستبوونى نەخۆشی ده‌روونی لای منداڵەکان.

News ID 19681

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha